Volume 22 , Issue 4 , December 2021 , Pages 149-174
شێوازی خوێندنەوە و نوسینی زمانی کوردی بە شێوەیەکی دروست بنەمایە بۆ تێثەڕاندنی قۆناغەکانی خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری خوێندکار لە هەرێمی کوردستان دا.
لاوازی خوێندنەوە و نوسینی زمانی کوردی لای خوێندکار هەلی تێپەڕاندنی قۆناغەکانی خوێندن کەمدەکاتەوە و دەبێتە هۆی دورکەوتنەوەی خوێندکار لە خوێندن و خوێندنەوە و دابەزینی ئاستی ڕۆشنبیری و زانستییان، لەم چەند ساڵەی دوایدا لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستاندا دەبینین ئاستی زانستی خوێندکار بە تایبەت لە خوێندنەوە و نوسینی زمانی کوردی دا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، هەربۆیە لە سۆنگەی هەست کردن بە بەرپرسیارێتیمانهەستاین بە ئەنجام دانی ئەم توێژینەوەیە بە مەبەستی دەست نیشانکردنی هۆکار و دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک بۆ ئەم بابەتە.