Volume 22 , Issue 4 , December 2021 , Pages 131-142
شادمان ایوب طیب 1 ; ڕۆشنا صدیق محمد
1 زانكۆی سلێمانی/ كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت
ئامانج له‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا دۆزینه‌وه‌ی كاریگه‌رى ستراتیجی فێركردنی هه‌ره‌وه‌زییه له گه‌شه پێدانی زیره‌كی له‌لای قووتابیانی پۆلی چواره‌می بنه‌ڕه‌تی له بابه‌تی زانست بۆ هه‌موان، توێژه‌ران ڕێبازى ئه‌زمونگه‌رییان به‌كارهێناوه له به‌ر گونجاوی ئه‌و ڕێبازه له‌گه‌ڵ سروشتی توێژینه‌وه‌كه‌دا، نموونه‌ی توێژینه‌وه‌كه پێكهاتووه له (42) قوتابی له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، دابه‌شكران به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌دا به‌جۆرێك هه‌ر (21) قوتابیه‌ك له كۆمه‌ڵیه‌ك دانرا.
توێژه‌ران هاو سه‌نگیان بۆ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه ئه‌نجامدا له تاقیكردنه‌وه‌ی پێشه‌كی بۆ گۆڕاوه‌ی(زیره‌كی)، پاشان قوتابیه‌كان دابه‌شكران بۆ دوو كۆمه‌ڵه، كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه (ئه‌زمونگه‌رى) كه وانه‌یان به ڕێگه‌ی فێركردنی هه‌ره‌وه‌زی خوێند، كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كۆمه‌ڵه‌ی (كۆنتڕۆڵكار) كه هه‌مان بابه‌تیان به ڕێگه‌ی ئاسای (باو) خوێندووه.
ماوه‌ی ئه‌نجامدانی پرۆگرامه‌كه (6) هه‌فته‌ى خایاند به جۆرێك (4) وانه له‌یه‌ك هه‌فته‌دا ده‌خوێندرا، دوای كۆتایهاتنی پرۆگرامه‌كه تاقیكردنه‌وه‌ی پاشه‌كی بۆ گۆڕِاوه‌ی زیره‌كی بۆ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه ئه‌نجامدرا.
توێژه‌ران ئه‌م ئامرازه ئامارییانه‌یان به‌كارهێناوه: ناوه‌نده ژمێرى و لادانی پێوه‌رى و تاقیكردنه‌وه‌ی تائی بۆ دوو كۆمه‌ڵه‌ى سه‌ربه‌خۆ كه له ژماره‌ی نموونه‌كاندا هاووتان.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه گه‌شتین به‌م ده‌ره‌نجامه‌ی خواره‌وه:
-ستراتیجی فێركردنی هه‌ره‌وه‌زی سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر شێوازی ئاسایی (باو) له گه‌شه‌پێدانی زیره‌كی له تاقیكردنه‌وه‌ی زیره‌كی.
وشه ئاماژه‌داره‌كان: ستراتیجی فێركردنی هه‌ره‌وه‌زی، گه‌شه‌پێدان، زیره‌كی.