Volume 24 , Issue 3 , August 2023 , Pages 293-216
پ.ی.د.کوردستان عومەر محەمەد 1 ; خوێندکار: مهرەبان محسن یاسین 1
1 زانکۆی سلێمانی - کۆلیژی زانستی مرۆڤایەتیەکان - بەشی کاری کۆمەڵایەتی
متمانە ڕەهەندێکی گرنگی پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەر و مامۆستاکان و خوێندکاران و دایک و باوکانە. توێژینەوەکانی پێشوو دەریدەخەن کە متمانە یەکێکە لە بناغە پێویستەکان بۆ پەیوەندییە بونیادییەکان لە دامەزراوەی خوێندنگەدا، هەروەها هۆکارێکی سەرەکییە لە دابینکردنی ژینگەیەکی کارکردنی ئەرێنی، ئەم توێژینەوەیە توێژینەوەیەکی تیۆری متمانەی دامەزراوەییە لەناو خوێندنگەدا، لە ڕوانگەی ڕای زانایان و توێژینەوەکانی پێشوەوە، ئامانجی توێژینەوەکە سەرنج دەخاتە سەر گرنگی ئەدەبیاتی متمانە لە ڕوانگەی زانایان و توێژینەوەکانی پێشووەو و هەروەها گرنگی متمانەی دامەزراوەیی و دیاریکردنی فۆرمەکانی پەیوەندی لە خوێندنگەدا، بەو پێیەی ڕۆڵی لە پەیوەندییەکانی ناو خوێندنگەدا هەیە، لەسەر بنەمای تێڕوانینی زانایان و توێژینەوەکانی پێشوو، توێژەران گەیشتنە ئەو دەرەنجامەی کە متمانە لە خوێندنگەدا فۆرمێکی بەکۆمەڵە کە تێیدا هەریەک لە لایەنەکانی بەشدار لە خوێندنگە چاوەڕوانیەکیان هەیە لە لایەنی بەرامبەر کە پێویستە پابەند بێت بە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێن و گوفتارانەی کە لەسەری ڕێکەوتوون،متمانەپێکراوەکان بەشێکن لە کارمەندانی خوێندنگە کە وەک یەکەیەکی بەکۆمەڵ کاردەکەن و بەشدارن، گروپەکانی متمانە ئەندامانی سەرەکی خوێندنگە لەخۆدەگرن کە بریتین لە: مامۆستایان، خوێندکاران، دایک و باوکان و بەڕێوەبەر، هەروەها پێویستە لایەنی متمانەپێکراو لە بەرژەوەندی خوێندنگەدا کار بکات، لە کۆتایدا توێژەران چەند ڕاسپاردەو پێشنیارێکیان خستە ڕوو .