گرنگیدان بە هەواڵی ململانێ سیاسییەكان لە كەناڵە ئاسمانییەكانی هەرێمی كوردستاندا، هەردوو كەناڵی (Rudaw - NRT)بە نموونە

Volume 24 , Issue 3 , August 2023 , Pages 129-150

Authors

سەرپەرشتیار: پ.د. ئیبراهیم سەعید فەتحوڵا ; خوێندکاری ماستەر: بێگەرد عەلی

DOI logo 10.17656/jzsb.11361

Keywords

Abstract


 

ئامانجی ئەم توێژینەوەیە بە ئاگابوونە لە هەواڵی ململانێی سیاسی لە هەردوو كەناڵی ئاسمانیی (NRT) و (Rudaw)، كە تیایدا جۆری وەسفی و شێوازی شیكاریی ناوەڕۆك بەكارهێنراوە، بەمەبەستی زانینی ناوەڕۆكی ئەو بڕگە میدیاییانەی كە ئەو پرسەیان خستۆتەڕوو. ئەویش لە رێگەی وەرگرتنی سامپڵێك بەشێوەی مانگێکی دەستکرد لە گەشتی هەواڵی ئەو دوو كەناڵە لە هەرسێ مانگی (ئازار، نیسان و ئایار)ی ساڵی 2022. لەم سۆنگەیەوە توێژینەوەكە گەیشتۆتە كۆمەڵێك دەرئەنجام لەوانە: كەناڵە ئاسمانییەكانی هەرێمی كوردستان، زۆرترین فۆكەسیان لەسەر پرسی (ململانێ سیاسییەكانی ناو عێراق) بووە، هاوكات بابەتی (كێشەكانی نێوان یەكێتی و پارتی) لە گرنگترین هەواڵی ململانێ سیاسییە ناوخۆییەكانن كە لە كەناڵە ئاسمانییەكاندا پەخشكراون. هەروەها ئەم توێژینەوەیە دوو راسپاردەی خستۆتەڕوو لەوانە: پێویستە كەناڵەكان لە رووماڵكردنی هەواڵی ململانێ سیاسییەكاندا، هاوسەنگیی بپارێزن، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگی زیاتر بە ئەركی (هۆشیاری سیاسی) بدەن، لە رووماڵكردنی ئەو جۆرە هەواڵانەدا.

 

Statistics
  • Article view385
  • Downloads7
  • First online15 August 2023
  • Published at15 August 2023

  • RIS
  • BibTeX
  • EndNote
  • Mendeley
  • APA (7th edition)
  • MLA (9th edition)
  • Chicago
  • Harvard
  • IEEE
  • Vancouver