کاریگەری مۆدێلی فۆرمات (4mat) لە سەر گەشەپێدانی بیرکردنەوەی تێڕامانی لای خوێندکارانی بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە بابەتی رێگاکانی وانەوتنەوە

Volume 24 , Issue 3 , August 2023 , Pages 55-72

Authors

پ.د شیروان عمر رشید ; پ.د علی عبدالرحمن زەنگەنە ; م.رزگار حمەلاو خالد

DOI logo 10.17656/jzsb.11358

Keywords

Abstract


ئامانجی توێژینەوەكە زانینی(کاریگەری بەکارهێنانی مۆدێلی فۆرمات(4mat) لەسەر گەشەپێدانی بیرکردنەوەی تێڕامان لای خوێندکارانی بەشی زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لە بابەتی ڕێگاکانی وانەوتنەوە)، لە رێگای تاقیکردنەوەی ئەم دوو گریمانە سفریە:

١. جیاوازی بەڵگەداری ئاماری نیە لە ئاستی (0.05) لە نێوان ناوەندی ژمێرەی نمرەكانی بیرکردنەوەی تێڕامان " لە نێوان كۆمەڵەی ئەزموونی کە وانەکان پشت بەست بە مۆدێلی فۆرمات 4mat دەخوێنن و گروپی كۆنترۆڵكراو, کە بابەتەکە بە رێگای ئاسایی دەخوێنن، لە تاقیکردنەوی پاشەکیدا. 

٢. جیاوازی بەڵگەداری ئاماری نیە لە ئاستی (0.05) لە نێوان ناوەندی ژمێرەی جیاوازی نمرەکانی تاقیکردنەوەی (پێشەکی و پاشەکی) گروپی ئەزموونی کە وانەکان پشت بەست بە مۆدێلی فۆرمات 4mat دەخوێنن و ناوەندی ژمێرەی جیاوازی نمرەکانی تاقیکردنەوەی(پێشەکی و پاشەکی) گرووپی کۆنترۆڵکراودا کە بابەتەکە بە رێگای ئاسایی دەخوێنن لە بیرکردنەوەی تێڕاماندا. 

نموونەی توێژینەوەكە پێک هاتبوو لە خوێندكارانی قۆناغی سێیەمی بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی سلێمانی، بۆ ساڵی خوێندنی (2022 –2023)، كە ژمارەکەیان (78) خوێندکاری کوڕ وکچ بوون، دابەش بوون بەسەر دوو گرووپ بەشێوەیەک (39) خوێندکار لە گرووپی (A) کە پێکهاتوون لە (27) خوێندکاری کچ و (12) خوێندکاری کوڕ، و گرووپی (B) ژمارەیان (39) خوێندکار بوون کە پێکهاتوون لە (28) خوێندکاری کچ و(11) خوێندكاری كوڕ, بەشێوەیەكی هەڕەمەكی گروپی(A) وەکو كۆمەڵی ئەزموونی و گروپی(B) وەکو کۆمەڵی كۆنترۆڵكراو هەڵبژێردران.

 هاوسەنگی لە نێوانی هەردوو گرووپەكە كرا لە گۆڕاوەکانی(تەمەن، زیرەکی، بیرکردنەوەی تێڕامانی)، لە توێژینەوەكەدا (24) پلانی وانەووتنەوە ئامادەكراوە، كە (12) پلانیان بە پێی مۆدێلی فۆرمات 4mat، بە هەمان شێوەش(12) پلان بۆ ڕێگای ئاسایی.

بە پشت بەستن بە سەرچاوە و لێکۆڵینەوەکانی بواری بیرکردنەوەی تێڕامانی توێژەر هەستا بە ئامادەکردنی پێوەرێک بۆ بیرکردنەوەی تێڕامانی کە پێکهاتبوو لە (5) تەوەر و (39) بڕگە، راستگۆیی دەرهێنرا بە پشتبەستن بە راوبۆچوونی شارەزایان و پسپۆڕان و جێگیری دەرهێنرا بەدووبارە ئەنجامدانی بەسەر(67) خوێندکاری قۆناغی چوارەم لە بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی بەدەر لە نموونەی سەرەکی توێژینەوەکە، ئەو ئامرازە ئامارییانەی کە لە توێژینەوەکەدا بەکارهێنرابوون بریتی بوون لە (هاوكۆلكەی كوپەر Cooper، تاقیکردنەوەی(ت) (t-test)، هاوكۆلكەی پەیوەندی پێرسۆن).

لە ئەنجامدا دەرکەوت کە جیاوازی ئاماری لە ئاستی بەڵگەداری(0.05) هەیە لە ئەنجامی بیرکردنەوەی تێڕامانی لە تاقیکردنەوەی پاشەکی و لەجیاوازی نمرەکانی تاقیکردنەوەی پێشەکی و پاشەکی لە نێوانی هەردوو گرووپ، لە بەرژەوەندی گرووپی ئەزموونی. 

 لە کۆتاییدا لە بەر رۆشنایی ئەنجامی توێژینەوەكە، توێژەر كۆمەڵێك پێشنیار و ڕاسپاردەی خستۆتەڕوو.

 

Statistics
  • Article view563
  • Downloads3
  • First online15 August 2023
  • Published at15 August 2023

  • RIS
  • BibTeX
  • EndNote
  • Mendeley
  • APA (7th edition)
  • MLA (9th edition)
  • Chicago
  • Harvard
  • IEEE
  • Vancouver