Volume 24 , Issue 3 , August 2023 , Pages 315-338
پ.ى.د.خلیل کریم محمد ; رزگار على عارف
ئەم لێكۆڵینەوە باس لە خەمڵاندنی ئاوی سەر زەوی ئاوزێڵی بازیان بەبەكارهێنانی مۆدیلی(SCS-CN) دەكات، پشت بەست بە فایلی مۆدێلی بەرزونزمی ژمارەیی( DEM12.5) ئاوزێڵی بازیان و بەكارهێنانی سیستەمی زانیاریە جوگرافیەكان(GIS) و نەخشەی تایبەت بەتایبەتمەندی هایدرۆلۆجی و بەكارهێنانی زەوی و ڕووپۆشی زەوی شیكراوەتەوە، لەم ڕێگەیەوە هەریەكە لە بەها تایبەتمەندییەكانی سیستەمەكە بۆ ئاوزێڵی سەرەكی و لاوەكیەكانی بەهاكانی(CN)دۆزراوەتەوە، هەروەها ئاوەزێڵی بازیان دەكەوێتە ناوچەی چیا پێچ سادەكانەوە لە باكوری خۆرهەڵاتی عێراق و باشوری خۆرئاوای هەرێمی كوردستان و بەشی ڕۆژئاوای پارێزگای سلێمانی، لە ڕووی فەلەكیەوە كەوتوەتە نێوان هەردوو بازنەی پانی(=25 −26 °35– =19 −42 °35) باكور و هەردوو هێڵی درێژی(=1 −6 ° 45 - =53 −11 °45) خۆرهەڵات، كەناڵە ئاوییەكانی ئاوزێڵی بازیان لە شەش پلە پێكهاتون و ڕووبەرەكەی (365كم2)و درێژی ئاوزێڵەكە (32.3كم) پانیەكەی(11.3كم) وبەرزترین خاڵی ئاوزێڵەكە دەكەوێتە باكوری خۆرئاواوە كە(1432م)ە، نزمترین خاڵی ئاوزێڵەكە دەكەوێتە ئاوڕێژگەكەیەوە بە بەرزی(686)م لەئاستی ڕووی دەریاوە. ئامانج لەم توێژینەوە خەمڵاندن و زانینی قەبارەی لەبەر ڕۆیشتنی ئاوی سەر زەویە، ناوچەی لێكۆڵینەوە لە چوار ئاوزێڵی لاوەكی پێكهاتووە، بارانبارین و وەرزی بارانبارین بەهای هایدرۆلۆجی هەیە، خەمڵاندنی ئاوی سەرزەوی(QV) گەیشتە(9.97م3/چركە) .