Volume 24 , Issue 3 , August 2023 , Pages 237-370
پ. ی. د. شێرکۆ جەبار 1 ; خوێندکاری ماستەر: عمر کریم شریف 1
1 زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی - کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی - بەشی تەکنیکی میدیا
ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی (رۆڵی تەکنەلۆژیای نوێی گەیاندن لە ژووری هەواڵی زیرەک ـ تۆڕی میدیایی رووداو) بەنموونە، لە رێگەی وەرگرتنی وڵامی رۆژنامەنوسانی ژووری هەواڵ (نوسین، پێشکەشکردن، تەکنەلۆژی) باس لەو ئامراز و کەرەستە تەکنەلۆژیانە دەکات، کە بەکاردەهێنرێن و رۆڵیان هەیە لە بەرهەمهێنانی پەخشنامەی هەواڵدا، ئەم توێژینەوەیە، لەجۆری توێژینەوە دۆزەرەوەکانە و پشت بە میتۆدی (چۆنایەتی) دەبەستێت بۆ زانینی ئامانجی سەرەکی توێژینەوەکە، ئەویش بریتییە لەزانینی رۆڵی تەکنەلۆژیا بەکارهاتووەکانی ژووری هەواڵ لە ژووری هەواڵی زیرەک بۆ کاری بەرهەمهێنانی پەخشنامەی هەواڵ، بۆ ئەوەش توێژەران لەرێگەی ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی قوڵ داتاو زانیارییەکانیان کۆکردۆتەوە، گەشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە تەکنەلۆژیای نوێی گەیاندن لە ژووری هەواڵدا، رۆڵی سەرەکی هەیە لە سیستەمی نوێی ژووری هەواڵدا، کە ئەویش ژووری هەواڵی زیرەکە و تەکنەلۆژیای نوێی گەیاندن رۆڵی هەیە لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە ناو و ناونیشانی پیشەیی رۆژنامەنووسان و قۆناغەکانی بەرهەمهێنانی هەواڵ (کۆکردنەوە، ساغکردنەوە، مامەڵەکردن، پەخش، فیدباک).