بەکارهێنانی خامەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ڕەنگکردنی ڕووپۆشی بەرهەمە هونەرییە سیرامیکییەکاندا

Volume 24 , Issue 3 , August 2023 , Pages 99-110

Authors

پ. د. تۆڵە محمد میرزا 1 ; م. د. نەعیمە محمد عبدللە 2 ; ڕۆژگار کەمال محمد 3

1 زانکۆی سلێمانی- کۆلێجی هونەر بەشی شێوەکاری

2 زانکۆی سلێمانی- کۆلێجی زانست بەشی جیۆلۆجی

3 زانکۆی سلێمانی- کۆلێجی هونەر - بەشی شێوەکاری

DOI logo 10.17656/jzsb.11384

Keywords

Abstract


ئەم لێکۆڵینەوەیە باس لەوە دەکات، کە تا چەند خامەکانی کوردستان دەتوانرێت سودی لێببینرێت بەمەبەستی ڕەنگکردن لە بەرهەمە سیرامیکییەکاندا. لەبەرئەوەی هەرێمی کوردستان وەک ناوچەیەکی شاخاویی و زەویەکی بەپیت و بەرەکەت لە خامەکان (مەتریال وکانزا) سروشتیەکان وەک سەرچاوەیەک بۆ بە دەستهێنانی ئەو پێداویستە گرنگانەی کە لەتاقیگەی (کیمیای شووشە) دا، کە نەتوانراوە سودی لێببینرێت و کاری لەسەر بکرێت، کە ئەمەش گرفتێکی زۆری بۆ هونەرمەندان و فێرخوازانی ئەم بوارە درست کردووە لە ڕووی هونەری و لە ڕووی ئابوریشەوە،ئامانجی ئەم توێژینەوەیە دۆزینەوەی ئەم خامانەیە بەمەبەستی ڕەنگکردن و ڕووپۆشکردنی بەرهەمە سیرامیکییەکانە، 

گرنگی ئەم توێژینەوەیە وا دەکات هونەرمەندانی ئەم بوارەو فێرخوازان بتوانن سودی لێببینن. لە ڕووی ئابووریشەوە سودی زۆر دەبێت، بۆیە سنوری توێژینەوەکە ئاماژە بە دوو ناوچە کراوە، کە بریتین لە ناوچەکانی پێنجوێن و ماوەت، سێ نموونە وەرگیراون وە بەکارهێنراون لە دوو گیراوەی شووشەی (قەلەوی و قوڕقوشمی) دا بە ڕێژەی (١٠%) بۆ هەریەکێک لە ئۆکسیدەکان بەکارهێنراوە لە ناو هەردوو پێکهاتە کیمیاییەکەدا. گیراوەی یەکەم پێکهاتووە لە شووشەی ئەلکالی وەک (Alkaline %٦٨، EPK %١٦، Silica %١٤.٧ ) وە گیراوەی دووەم پێکهاتووە لە شووشەی قوڕقوشمی وەک (Lead by silica % ٤٤، Gerstley borate % ٨، Kaolin % ١٢، Whiting % ٨، Silica %٢٨)، بۆ ئەم مەبەستە توانراوە سود لە کورەی تاقیگەی کۆلێجی هونەری زانکۆی سلێمانی ببینرێت.

لە ئەنجامدا ئۆکسیدەکانی مەگناتایت و هیماتایت و کرۆمیۆم دەتوانرێت بەمەبەستی ڕەنگ کردن لە ناو گیراوەی شووشەی ئەلکەلایندا سودی لێببینرێت. ئۆکسیدی مەگناتایت رەنگی قاوەیی تێر (قاوەییەکی ڕەشباو) دەدات لەسەر گڵی سپی وە ئۆکسیدی(هیماتایت) ڕەنگی (قاوەییەکی هەنگوینی دەدات لەسەر گڵی سپی (لە جۆری گڵی کائۆلینی دویخلە لە ناوچەی عەکاشات) وە لەسەر گڵی سور (بنی سعد لە پارێزگای دیالە) ڕەنگی قاوەیی مەیلەو پڕتەقاڵی دەدات وە هەندێک پەڵەی شین باوی تێدایە، کەلە شێوەی پەڵەی هەوردایە. شیکاری کیمیای بۆ هەردوو گڵی ناوبراو کراوە بۆ دڵنیابوون لە گونجاندنی لەگەڵ گیراوەی شووشەکاندا، بەڵام ئۆکسیدی کرۆمیۆم (Cr2O3) ڕەنگێکی (قاوەیی ڕەش باو)لەسەر هەردوو نمونەکە دەدات واتە لەسەر نمونەی گڵجۆشەکانی (A1,A2).هیماتایت لەگەڵ گیراوەی دووەم کە شووشەی قوڕقوشمیە، ڕەنگی سەوزی خاکی دەدات لەسەر گڵی سپی کە دەکاتە A1، ڕەنگی قاوەییەکی مەیلەو خاکی دەدات لەسەر گڵی سوور واتە لەسەر نمونەی A2. مەگناتایت ڕەنگی سوری قاوەیی باوی تێر دەبەخشێت لەسەر هەردوو نموونەکەA1,A2، بەڵام کرۆمیۆم (Cr2O3) لە هەردوو نموونەکانی گڵی سپی و سوور واتەA1,A2 ڕەنگێکی قاوەیی سورباو دەبەخشێت لەگەڵ ئەوەی پێکهاتەی شووشەکە بە تەواوەتی بووەتە شووشەیەکی مات واتە بریقەدار نیە،کە لە شووشەی پلە گەرما نزمدا بەکارهێنراون لە (٩٦٠پلەی سەدی)دا. کە ئەمەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە کرۆمایتەکەی ماوەت زۆر پاک نییە، لەبەرئەوەی ڕێژەیەک لە خڵتەی تێدایە وەک: (Mgo,CaO,Fe2O3,Al2O3,SiO2) ڕێژەکانیان بریتیە لە : ١٨.٢٣ ,١.٥٣ ,٢٠.٤٦ ,١٣.٤١,٩.٥١%

Statistics
  • Article view369
  • Downloads1
  • First online15 August 2023
  • Published at15 August 2023

  • RIS
  • BibTeX
  • EndNote
  • Mendeley
  • APA (7th edition)
  • MLA (9th edition)
  • Chicago
  • Harvard
  • IEEE
  • Vancouver