ئەرکی وێنە ئەرشیفییەکان لە بەرهەمهێنانی فیلـمە بەڵگەنامەییەکانی تایبەت بە کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجە لە تەلەفیزیۆنە ئاسمانییە کوردییەکاندا

Volume 25 , Issue 3 , July 2023 , Pages 37-60

Authors

پ د. ئیبراهیم سەعید فەتحوڵا 1 ; پ.ی. د. دڵشاد مستەفا رحیم 2 ; ئاوات نامق ئاغا 3

1 کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی ڕاگەیاندن

2 کۆلێجی هونەر، بەشی فیلمسازیی

3 خوێندکاری دکتۆرا، کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی ڕاگەیاندن

DOI logo 10.17656/jzsb.11559

Keywords

Abstract


ئامانج لەم توێژینەوەیە ئاگاداربوونە لە ئەرکی وێنە ئەرشیفییە بەکارهاتووەکانی ئەو فیلمە بەڵگەنامەییانەی بۆ کەناڵە کوردییە ئاسمانییەکانی KNN, NRT, Rudaw, K24 دروستکراون و تایبەتن بە تاوانی کیمیایی بارانکردنی شاری هەڵەبجەو ناوچەکانی دەوروبەری لە ڕۆژی ١٦ی مارتی ١٩٨٨.  توێژینەوەکە بە پشت بەستن بە ئامڕازی شیکردنەوەی ناوەڕۆک وێنە ئەرشیفییەکانی هەشت فیلمی بەڵگەنامەیی تایبەت بە کیمیایی بارانکردنی هەڵەبجەی شیکردۆتەوە، دوای هەڵاوێرکردنی داتاو زانیارییەکان توێژینەوەکە گەیشتۆتە چەند دەرئەنجامێک لەوانە: وێنەی جوڵاوی ئەرشیفیی (فیلم) زۆرترین جار لەو فیلمانەدا بەکار‌‌هێنراون و ئەرکی سەرەکییان هەوڵدان بووە بۆ دروستکردنی کۆدەنگییەک لە سەر هەڵویستی سیاسیی، تەیارکردنی ڕای گشتیی و جەختکردنەوە لەسەر ناسنامەی نەتەوەیی.  توێژینەوەکە چەند پێشنیارێکی خستۆتە ڕوو لەوانە پێویستیی بە زیندوویی هێشتنەوەی یادەکەو نەهێشتنی کاڵبوونەوەی لە هزرو ناخی مرۆڤی کوردو تێکڕای مرۆڤایەتییدا، وێڕای  پێویستیی کارکردن لە رێگەی بەرهەمی جۆراوجۆری تەلەفزیۆنیی و سینەمایی، لە پێناو  ئاشکراکردنی هەموو لایەنە شاراوەکانی ئەو تاوانە و ڕێگریی لە دووبارە بوونەوەی بەرامبەر گەلی کورد و تێكڕای گەلانی جیهان.

Statistics
  • Article view392
  • Downloads7
  • First online31 July 2023
  • Published at31 July 2023

  • RIS
  • BibTeX
  • EndNote
  • Mendeley
  • APA (7th edition)
  • MLA (9th edition)
  • Chicago
  • Harvard
  • IEEE
  • Vancouver