Volume 23 , Issue 4 , December 2022 , Pages (٣٣١-٣٥٩)
ئیبراهیم سەعید فەتحوڵا 1 ; ئاکۆ ئیسماعیل قادر 1
1 زانکۆی سلێمانی - کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەکان بەشی راگەیاندن
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە زانینی چۆنێتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی مۆنتاژە لە بەرهەمهێنانی بەرنامە هونەرییەکانی دوو کەناڵی کوردی کە بریتین لە (GK) و (NRT2)، بە بەکارهێنانی میتۆدی شیکاری روواڵەتی بۆ شیکردنەوەی سامپڵێک لە هەردوو بەرنامەی (ئەمڕۆ و ئێوارەی (NRT2، ئەم توێژینەوەیە گەیشتۆتەوە چەند ئەنجامێک کە گرنگترینیان، وێنەی وەستاو لە رونکاری تایتڵی بەرنامەی ئەمڕۆ GK بەکارهاتووە و وێنەی جوڵاو لە رونکاری تایتڵی بەرنامەی ئێوارەی NRT2دا بەکارهاتووە، بەڵام گونجاوترە هەردوو جۆرەکەی وێنە بەکاربهێنرێت لە تایتڵی بەرنامەدا، بەو پێیەی کاری گرافیک تا رادەیەک تازەیە لە بەکارهێنانی تایتڵدا بەڵام هەردوو بەرنامەی ئەمڕۆی GKو بەرنامەی ئێوارەی NRT2 بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاریانهێناوە کە ئەمەش ئاماژەیەکی ئەرێنییە بۆ هەردوو کەناڵ،لەم توێژینەوەیەدا چەند پێشنیارێک خراونەتە روو لەوانە، پێویستە لە بەرنامەیەکی هونەریدا زۆرینەی جۆرەکانی گواستنەوە و کارتێکەرەکان بەکاربهێنرێن چونکە بەرنامەی هونەری تاکە جۆری بەرنامەیە کە بتوانرێت لە کاتی مۆنتاژدا زۆرینەی کارتێکەرەکان بەکاربهێنرێت و رێگەپێدراو بێت.