دۆخی دەرھێنانی شانۆیی و پەیڕەوکردنی لە میتۆدی خوێندندا لەناو پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی کوردستاندا

Volume 23 , Issue 4 , December 2022 , Pages (١٩٥-٢١٧)

Authors

جواد نعمت حسین 1 ; دڵشاد مستەفا رەحیم 1 ; گۆران عەلی کەریم 2

1 زانکۆی سلێمانی - کۆلیژی ھونەر بەشی پەروەردەی ھونەر

2 زانکۆی سلێمانی - کۆلیژی ھونەر - بەشی پەروەردەی ھونەر

DOI logo 10.17656/jzsb.11293

Keywords

Abstract


ئامانجی توێژینەوەکە بریتی بوو لە خستنە ڕووی دۆخی دەرھینان و پەیڕەوکردنی میتۆدی خوێندنی دەرھێنانی شانۆیی لەناو پەیمانگەکانی ھونەرەجوانەکانی کوردستاندا. بەپێی ئامانج و میتۆدی توێژینەوەکە، میتۆدی وەسفی شیکاری بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکە بەکارھاتووە. کۆمەڵگەی توێژینەوەکە پێکھاتبوو لە (53) کەس، کە سەرجەمیان شارەزا و مامۆستایانی دەرھێنانی شانۆین لە پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی سەرجەم پارێزگاکانی کوردستاندا بە ھەموو شار و قەزاکانەوە. توێژەر تەنیا پشتی بەو مامۆستایانە بەستوە کە وانەی دەرھێنانی شانۆییان وتۆتەوە، یان ئەو دەرھێنەرانەی دەرچوی پەیمانگەن و لەئێستادا وەک شارەزا لەبواری دەرھێنانی شانۆیدا کار دەکەن.

لەبەرئەوەی لەکۆی یانزە پەیمانگە تەنیا پێنج پەیمانگە وانەی شانۆی تێدا دەوترێتەوە و لەو پێنج پەیمانگەیەش لە ئێستادا وانەی دەرھێنان تەنیا لە ھەر سێ پەیمانگەی سلێمانی و ھەولێر و دھۆک دەوترێتەوە،بۆیە توێژەر پشتی بەو مامۆستایانەش بەستووە کە لەساڵانی رابردودا وانەی دەرھێنانیان وتۆتەوە و ئێستا لەناو زانکۆ و پەیمانگەکاندا نەماون. توێژەر ھەوڵیداوە لەم لێکۆڵینەوەیەدا بەپێی پسپۆڕیەکەی کە بواری (دەرھێنانی شانۆی) ە توێژینەوەیەکی وەسفی شیکاری ئەنجام بدات بەمەبەستی ئاشنابون بەلایەنی مێژویی دەرھێنانی شانۆیی و خستنەڕوی ئاراستە جیاوازەکانی بواری دەرھێنان لەلای دەرھێنەرە  جھیانیەکان و کاریگەری ئەو شێواز و قوتابخانە شانۆییانە، لەسەر پرۆگرامی خوێندنی دەرھێنان لەناو پەیمانگەی ھونەرەجوانەکانی کوردستاندا. لەلایەکی ترەوە توێژەر ھەوڵیداوە باس لەلایەنی فێرکردن و چۆنیەتی خوێندنی وانەی دەرھێنان بکات لەناو پەیمانگەی ھونەرەجوانەکاندا لە کوردستاندا.

 

Statistics
  • Article view364
  • Downloads0
  • First online15 December 2022
  • Published at15 December 2022

  • RIS
  • BibTeX
  • EndNote
  • Mendeley
  • APA (7th edition)
  • MLA (9th edition)
  • Chicago
  • Harvard
  • IEEE
  • Vancouver