ئاستەنگەکانی بەردەم ئەرکی پەرلەمان لەهەرێمی کوردستاندا (توێژینەوەیەکی مەیدانییە لەهەرێمی کوردستان)

Volume 24 , Issue 2 , April 2023 , Pages 387-403

Authors

د. ئەمیر خوداکەرەم مەحەمەد زەندی 1 ; توێژەر: عبدالکریم خدر رسول خدر 1

1 زانکۆی سلێمانی - کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان - بەشی کۆمەڵناسی

DOI logo 10.17656/jzsb.11340

Keywords

Abstract


ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی(ئاستەنگەکانی بەردەم ئەرکی پەرلەمان لەهەرێمی کوردستان)ە، کە توێژینەوەیەکی مەیدانییە لەهەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە. سەرچاوەی کارکردنمان بۆ ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە، بریتی بووە لەدرک کردنمان بەهەبوونی ئاستەنگ لەبەردەم ئەرکەکانی پەرلەمانی کوردستان، ئەوەش لەژێر ڕۆشنایی ئەو تێبینییانەی لەسەر ئەو دامەزراوەیە بۆمان گەڵاڵە بووەو ئەو زانیارییانەش کە لەڕێگەی سەرچاوەکانەوە بەدەستمان کەوتووە، شرۆڤەو شیکردنەوەی شێوازی ئاستەنگەکانمان لەخولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان(٢٠١٨- ٢٠٢٢)خستۆتەڕوو. هەرچەندە پەرلەمانی کوردستان هەوڵیداوە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی بەئەنجام بگەیەنێت و لەو پێناوەدا چەندین یاساو بڕیاری دەرکردووەو کاری چاودێریشی بەسەر حکومەتەوە ئەنجامداوەو هەوڵیداوە ڕۆڵی خۆی لەبوارەکانی تریشدا بگێڕێت، بەڵام ئاستی ڕۆڵگێڕانەکەی و کارایی پەرلەمانی کوردستان لاوازبووەو بەپێی پێویست نەبووە، هۆکارەکەی بۆ هەبوونی ئاستەنگ دەگەڕێتەوە کە وایلێکردووە نەتوانێت بەپێی پێویست ئەرکەکانی جێبەجێبکات و لەڕێگەی دەرکردنی بڕیارو پڕۆژەیاساکانیەوە ببێتە نوێنەرو پارێزەری مافەکانی هاوڵاتیان. کەواتە بوونی پەرلەمان وەک یەکێک لەبەرزترین دامەزراوە فەڕمییەکان ڕۆڵی لەپڕۆسەی سیاسی و سیاسەتی گشتیدا چییە ئەگەر بەهۆی هەبوونی ئاستەنگەوە نەتوانێت ئەرکەکانی خۆی وەک پێویست جێبەجێبکات. ئامانجیشمان خستنەڕووی هۆکارەکانی ئەم ئاستەنگانەی بەردەم ئەرکەکانی پەرلەمانی کوردستان بووە، هەروەها کۆمەڵگەی توێژینەوەکەمان پەرلەمانی کوردستان بووەو نمونەکەشمان سەرجەم پەرلەمانتارانی خولی پێنجەممان وەرگرتووە، لەکۆتاییدا گەیشتووین بەچەند ئەنجام و دەرئەنجامێک.

Statistics
  • Article view404
  • Downloads5
  • First online15 April 2023
  • Published at15 April 2023

  • RIS
  • BibTeX
  • EndNote
  • Mendeley
  • APA (7th edition)
  • MLA (9th edition)
  • Chicago
  • Harvard
  • IEEE
  • Vancouver