Volume 24 , Issue 2 , April 2023 , Pages 333-351
پ.ی.د. هاوژین صلیوه عیسی 1 ; پ.ی.د. كیفی احمد عبدالقادر 1
1 زانکۆی کۆیە- فاکەڵتیی پەروەردە بەشی زمانی کوردی
ئیستاتیكا زاراوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی ئه‌ده‌بی فره لایه‌نه، چونكه ئیستاتیكا په‌یوه‌سته به ڕوئیه و ڕوانینه‌وه، ئه‌م بابه‌ته‌ت له نێو ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌كانه‌وه و له‌ڕێی زمانه‌وه بنه‌ماكانی ئیستاتیكا دیاریده‌كرێت. ئه‌و زمانه‌ش هه‌ڵگری دال و مه‌دلوول و وێنه‌ی شیعری و مۆسیقای شیعرییه، بۆیه قسه كردن له‌سه‌ر ده‌قی چه‌پكه‌گوڵێك بۆ شیعری ست فاتمه‌ی هه‌ردی قسه‌كردنه له‌سه‌ر جوانی ناسی ده‌قه‌كه، كه له‌م توێژینه‌وه‌یه خراوه‌ته ڕوو. شاعیر هه‌ستی ڕۆمانسی و كه‌تواری تێكه‌ڵ كردووه، له‌ڕووی ڕۆمانسییه‌وه وه‌سفی جوانی ست فاتمه ده‌كات، دواتر به‌دیدێكی ڕیالیزمی واقعی كێشه‌ی هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌خاته‌ڕوو و خۆشه‌ویستی باڵاتر ده‌كات له چاو سامان و ماڵی دونیا.