Volume 24 , Issue 2 , April 2023 , Pages 281-310
پ.ی.د. سەلام نصرالدین محمد 1 ; کوێستان قادر سعید/توێژەر 1
1 زانکۆی سلێمانی- کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتییەکان - بەشی ڕاگەیاندن
ئەم توێژینەوەیە هەوڵێکە بۆ بەئاگابوون لە چۆنییەتی ئاستی بەکارهێنانی شێوازە تەکنیکییەکانی وێنەگرتن وەک کردەیەکی گرنگی بەرهەمە بینراوەکان لە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی فیلی بەڵگەنامەیی لە کەناڵە ئاسمانییە کوردییەکاندا. بە میتۆدی وەسفی و بە بەکارهێنانی شێوازیی شیکاری ڕواڵەتی، لەڕێگەی ئامڕازی تێبینیکردنی کەسی و دروستکردنی فۆڕمی شیکارییەوە پەیڕەوکراوە. (١٩) فیلمی بەڵگەنامەی بەشێوەی ناهەڕەمەکی مەبەستدار لە کەناڵی ئاسمانی (K24، NRT)، لە ماوەی شەش مانگدا لە (١/١/٢٠٢١- ٣٠/٦/٢٠٢١) وەک سامپڵی توێژینەوە دیاریکراون و شیکارییان بۆ کراوە. ئامانجی توێژینەوەکە بریتییە لە: زانینی ڕادەی بەکارهێنانی جۆرەکانی فیلمی بەڵگەنامەیی، هەروەها ئاشکراکردنی چۆنییەتی بەکارهێنانی وێنە لەڕووی (گرتە، گۆشە، جوڵە)کانی کامێراوە. گرنگترین ئەو دەرئەنجامانەی توێژینەوەکە پێی گەیشتووە بریتین لە:
١- لە فیلمەکانی کەناڵی (K24، NRT)، زیاتر بایەخ دراوە بە بەکارهێنانی جۆری چاودێریکردن، کە باشتر بوو جۆرەکانی دیکەش بەهەند وەر بگیرێن.
٢- گرتەی گشتی و گرتەی نزیک بە بەکارهێنانی گۆشەی ئاستی بینین بە ڕێژەیەکی بەرز گرنگیان پێدراوە، ئەمەش لایەنێکی بەهێزە لە گرنگیدان بە تەنکیکی وێنەگرتنی فیلمی باڵگەنامەیی.
٣- لەڕووی چۆنییەتی جوڵەکانی کامێراوە کەناڵەکان جیاوازیان هەیە لە ڕادەی بەکارهێنانیاندا. زۆرترین ڕێژە بە پلەی یەکەم بۆ جوڵەی (Zoom)ە لە هەر دوو کەناڵەکەدا، ئەمەش بەشێوەیەکی زانستیانە بە هەند وەردەگیرێت، چونکە بەو پێیەی فیلمی بەڵگەنامەیی ئاشکراکردنی راستییەکانە، نزیک بوونەوە و دوورکەوتنە لەڕووداوەکان لەڕێگەی ئەم تەکنیکەوە، ئاماژەیە بۆ شارەزابوونی وێنەگر و دەرهێنەر لە ناوەڕۆک و بابەتی فیلمەکان.