Volume 24 , Issue 2 , April 2023 , Pages 259-280
1 زانکۆی کۆیه - فاکه‌ڵتی په‌روه‌رده به‌شی زمانی کوردی
وه‌رگێڕانی بابه‌تی ئه‌ده‌بی له نێوان زمانی (كوردی و سریانی) بنه‌مای توێژینه‌وه‌كه‌مانه، نه‌ته‌وه‌ی كورد و سریان به‌سه‌دان ساڵه پێكه‌وه ده‌ژێن، به‌ڵام به‌ركه‌وتنی كه‌لتووری له نێوانیان زۆر كه‌مه. به تایبه‌تی له بواری وه‌رگێڕانی ئه‌ده‌بییه‌وه. به‌دواداچوونم بۆ كه‌می وه‌رگێڕان له نێوان ئه‌م دوو زمانه كردووه و ڕێگا چاره‌شم پێشنیاز كردووه. چه‌ند هه‌وڵێكی سه‌ره‌تایی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌یه، له‌وانه كه‌سێكی نادیار؟! كه له كۆتایی سه‌ده‌یی نۆزده‌هه‌م مه‌مۆزینی ئه‌حمه‌دی خانی كردووه به سریانی. قه‌شه سلێمان شێخۆ له ساڵی 1915 توانیوه‌یه‌تی 891 په‌ندی پێشینانی كوردی كۆبكاته‌وه و سه‌رجه‌میشیان وه‌ربگێڕێته سه‌ر زمانی سریانی. ئه‌مانه و چه‌ند هه‌وڵێكی تر بووین به بنه‌مای توێژینه‌وه‌كه‌مان.