ڕۆڵی بەرنامەی سیاسی تەلەڤزیۆنی لە گەشەپێدانی پێبەستبوون بە نیشتیمانەوە لە هەرێمی کوردستاندا. توێژینەوەیەکی مەیدانییە، بۆ نموونەیەك لە مامۆستایانی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان.

Volume 24 , Issue 2 , April 2023 , Pages 205-232

Authors

پ ی د. کاروان محەمەد حەسەن 1 ; ئالان کەریم رەسوڵ 1

1 زانکۆی سلێمانی- کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان - بەشی ڕاگەیاندن

DOI logo 10.17656/jzsb.11347

Keywords

Abstract


ئەم توێژینەوەیە ئامانج لێی زانینی ڕۆڵی بەرنامەی سیاسی تەلەڤزیۆنییە لە گەشەپێدانی پێبەستبوون بە نیشتیمانەوە، توێژەر لەچوارچیوەی توێژینەوەی وەسفی پشتبەستوو بە میتۆدی ڕاپێوی شێوازی ڕاپرسی پیادەکردووە، کۆمەڵگەی توێژینەوەکە سەرجەم مامۆستایانی پسپۆڕی لە بواری (ڕاگەیاندن و سیاسەت) لە زانکۆکانی (سلێمانی، سەڵاحەدین، دهۆك، هەڵەبجە، پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پۆلیتەکنیکی هەولێر، پۆلیتەکنیکی دهۆك) وەرگیراوە، کە ژمارەیان (٢١٧) مامۆستایە. لە ئەنجامی شرۆڤەکردن وشیکردنەوەی داتا وزانیارییەکانی فۆڕمی ڕاپرسییەکە تویژەر بە چەند دەرئەنجامێک گەیشتووە گرنگترینیان:

١- لە گرنگترینى ئەو فاکتەرانەى کە لێتوێژەران پشتیان پێدەبەستن بۆ هەڵبژاردن وسەیرکردنى بەرنامە سیاسییەکان بریتییە لە بەرزیی ئاستى توانایی پێشکەشکردن لەلایەن پێشکەشکارەکانەوە، ئەو بەرنامانەش کە زۆرترین بینەریان هەیە ئەمانەن: لە پلەی یەکەمدا بەرنامەی (ڕووداوی ئەمڕۆ) لە کەناڵى ڕووداو ولەپلەی دووەمدا بەرنامەی (تاوتوێ) لە کەناڵى NRT ولەپلەی سێیەمدا بەرنامەی (دیبەیت) لە کەناڵى Kurdistan24.

٢- لە گرنگترینى ئەو فاکتەرە تەکنیکییانەى کە لێتوێژەران پشتیان پێدەبەستن بۆ هەڵبژاردن وسەیرکردنى بەرنامە سیاسییەکان بریتییە لە بەزرى کوالیتی پەخشی بەرنامەکان، بەمشێوەیە هاتووە: لە پلەی یەکەمدا کەناڵی ئاسمانی (Rudaw) ولە پلەی دووەمدا کەناڵی ئاسمانی (NRT) ولە پلەی سێیەمدا کەناڵی ئاسمانی (K24).

٣- لێتوێژەران دڵنیانین کە بەرنامە سیاسییەکان ڕۆڵیان هەبێت لەسەر لایەنی زانیاری و ویژدانیی و گۆڕینی ڕەفتارییان.

٤- شێوازی سەیرکردنی بەرنامە سیاسییەکان لە لای زۆرینەی لێتوێژەران بەو شێوەیەیە کە سەیری بەشێکی بەرنامەکان دەکەن بە پلەى یەکەم لە ڕێگەى ئامڕازی (تەلەڤزیۆن)ەوە.

 

Statistics
  • Article view441
  • Downloads6
  • First online15 April 2023
  • Published at15 April 2023

  • RIS
  • BibTeX
  • EndNote
  • Mendeley
  • APA (7th edition)
  • MLA (9th edition)
  • Chicago
  • Harvard
  • IEEE
  • Vancouver