Volume 23 , Issue 2 , June 2022 , Pages (651 - 661
Dawan Mohammed Jaza Abdullah 1
1 University of Sulaimani - College of Law Law Department
بابەتى پیادەکردنى ئەشکەنجەدان (تعذیب) گفتوگۆیەکى زۆر لە خۆ دەگرێت هەم لە ڕووى ڕامیارى یەوە، وە هەم لەڕووى یاساییشەوە. لەگەڵ ئەوەى ڕێگاکانى پیادەکردنى ئەشکەنجەدان جۆراوجۆرن لە دەوڵەتێکەوە بۆ دەوڵەتێکى تر دەگۆڕدرێت، بەڵام دەتوانرێت ئەوە دووپات بکرێتەوە کەوا ژمارەیەکى زۆر لە دەوڵەتان لە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى پیادەى ئەشکەنجەدان بە شێوەیەکى ڕێکخراو دەکەن سەرەڕاى ئەوەى ئەم دەوڵەتانە پابەندبوونى یاسایى یان لە سەر هەیە وە هەروەها ئەندامن لە ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان کەوا میپاقه که ى جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستى پارێزگارى کردن لە کەرامەتى مرۆڤ و ڕێزگرتنى و چاودێرى کردنى. سەرەڕاى ئەوەش ئەو ژمارە بەرچاوەى دەولەتان کەوا پیادەى تاوانى ئەشکەنجەدان دەکەن لە هەمان کاتدا ئەندامیشن لە ڕێکەوتننامەى مافە مەدەنى و ڕامیارى یەکان ساڵى 1966 وە هەروەها جاڕنامەى کۆمەڵەى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ساڵى 1975 سەبارەت بە پاراستنى تاکەکان لە ئەشکەنجەدان وە هەروەها ئەندامیشن لە ڕێکەوتننامەنى بەرەنگاربوونەوەى ئەشکەنجەدان ساڵى 1984 کە لە ساڵى 1987 چووە بوارى جێ بەجێ کردنەوە. سەرەڕاى ئەوەى هەوڵێکى زۆر دراوە لە بوارە جیاوازەکاندا بەڵام کێشەى ئەشکەنجەدان بەردەوام بوونى هەیە لە کۆمەڵگاى مرۆڤایەتى دا بۆیە پێویستە هەوڵى زیاتر بدرێت بۆ بنەبڕکردنى پێشێل کاری یەکان دژى کەرامەتى مرۆڤ. دەتوانرێت ئەو کێشانەى کە ڕووبەڕووى مافەکانى مرۆڤ دەبێتەوە بەشێوەیەکى گشتى و مافى ئازادى بوونى مرۆڤەکان لە ئەشکەنجەدان بەشێوەیەکى تایبەتى بگەڕێندرێتەوە بۆ بابەتى ئاسایشى نەتەوەیی و وەهەروەها حێانەى سەروەرى کەوا بەرپرسەکانى دەوڵەت پیادەى دەکەن.