Volume 23 , Issue 2 , June 2022 , Pages (٣٥٧-٣٨٦)
فاروق عبداهلل كريم 1 ; يادگار عبدالكريم حسين 1
1 جامعة السليمانية- كلية القانون
شایەنى باسە لەگرێبەستى هاوسەرگیریەوە چەندین شوێنەوار دەکەونەوە هەندێکیان داراییە وهەندێکى تریان دارایی نییە، لەم توێژینەوەدا باسى شوێنەوارە داراییەکان دەکەین ئەویش بە بەراوردکردن لەنێوان یاسای باری کەسێتى عێراقی ویاسای شارستانی فەڕەنسیدا، بۆ وەڵامدانەوەی گرنگترین ئەو پرسیارانەى دەربارەى ئەو شوێنەوارانە دروست دەبن کە لەپێشترینیان بریتییەلە بژێوى(النفقة) کە ئایا لەسەر پیاو واجبە یان لەسەر ژن؟ یان لەسەر هەردوکیان پێکەوە؟،وەهەروەها باسى میراتی دەکەین لەنێوان هاوسەراندا، لەگەڵ ئەوانەدا باسى مارەیش دەکەین کە بریتییەلە شوێنەوارێکى دارایی گرێبەستى هاوسەرگیری لە یاسای باری کەسێتى عێراقیدا، شایەنى باسە کە یاساى فەڕەنسیمان دیاری کردووە بۆ بەراودکردنەکە کە ئەم یاسایە لە چوارچێوەی شەریعەتى لاتینیدایە، واتا بەراوردەکەمان لەنێوان دوو شەریعەتى جیاوازدایە، کە بریتین لە شەریعەتى ئیسلام کە شەریعەیەکى ئاسمانییە و بنەچەیە بۆ یاسای باری کەسێتى، لەگەڵ شەریعەتى لاتینی کە شەریعەیەکى دانراوە و بنچینەیە بۆ یاسای شارستانى فەڕەنسی، ئەم جۆرە لە بەراوردکردن کە هێناومانە لەم توێژینەوەیەدا دەبێتەهۆکار بۆتێگەیشتن لەزۆرینەى ئەو بابەتانەى کەکێشە لەسەرن لەناو خێزاندا لە ئاستى نێودەوڵەتیدا.
توێژینەوەکەمان پێکهاتووە لەدوو (مبحث)، بەم شێوەیە: مبحثى یەکەم: باسى سیستەمى دارایی هاوسەرانمان کردووە کە ئەویش دووجۆرە، یەکەمیان سیستەمى هاوبەشی یاسایی، دووەمیان سیستەمى جیاکاری ماڵیی(نظام انفصال الأموال)ه. مبحثى دووەم: باسی مارەیی و نفقە و میرات لەنێوان هاوسەران دەکەین.
هەروەها لەکۆتایدا دەرەنجام وپێشنیار دەخەینەڕوو لەگەڵ لیستى سەرچاوە بەکارهاتووەکاندا.