Volume 24 , Issue 1 , January 2023 , Pages 267-296
پ.ی.د. سایە سلام صابر 1 ; یاسین عبدالله قادر 2
1 زانکۆی سلێمانی - كۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکان - بهشی جوگرافیا
2 زانکۆی سلێمانی - كۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەکان - بەشی جوگرافیا
ڕاماڵینی ئاوی بەیەکێک لەو گرفت و کێشە سەرەکیانە دادەنرێت کە ڕوبەرووی خاکی هەرناوچەیەک دەبێتەوە، چەندین ڕێگا هەن بۆ هەڵسەنگاندنی بڕى ڕاماڵینی ئاوی لە ناوچەجیاوازەکاندا، نواندنی ئەم پرۆسەیە بەشێوەی نەخشەو بە بەکارهێنانی سیستەمی زانیاریە جوگرافیەکان و هەستکردن لەدورەوە دەبێت، هەروەها مۆدێلی جافریلوفیک (EPM) بەیەکێک لە ڕێگاکانى هەڵسەنگاندنی چەندیەتی و چۆنیەتی ڕاماڵینی ئاوی دادەنرێت. لەمیانەى چەند گۆڕاوێکى جیاوازى وەک (پێکهاتەی جیۆلۆجی و تۆبۆگرافیاو لێژی و پلەی گەرمی باران و خاک)لە ناوچەکە، نەخشەی پێویست بەدەست هات و گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە بەهای قەبارەی ڕاماڵینی خەمڵێنراو لەناوچەی توێژینەوە لەنێوان (3.22 م3/کم2/ساڵ) وەک نزمترین بەها کە رووبەرەکەی دەگاتە (6.34کم2) و بەڕێژەی (1.76%) ڕوبەری ناوچەکە، بەرزترین بەهاش دەگاتە (10900م3/کم2/ساڵ) ئەم ناوچانە ڕوبەرێکی کەم داگیر دەکەن بەڕوبەری (2.33کم2) و بەڕێژەی (0.65%) خاکی ناوچەکە.