(کاریگەری بەیاننامەی ئەدەبی لەسەر ڕەخنەی کوردی)

Volume 24 , Issue 1 , January 2023 , Pages 197-211

Authors

پ.د.عەلی تاهیر بەرزنجی 1 ; ی.ت.کۆسار ابوبکر حسێن 1

1 زانکۆی سلێمانی - كۆلێژی زمان بەشی کوردی

DOI logo 10.17656/jzsb.11318

Keywords

Abstract


دەرکردنی بەیاننامە  کاریگەری خۆی لەسەر ڕەوتی ڕەخنەو ئەدەبیات هەیە، بەیاننامە جیهانییەکان، لەوانەش (دادایزم و سوریالیزم) کاریگەری خۆیان لەسەر ئەدەبی جیهانی هەبووە، لە عیراقیش بەیاننامەی(شعر٦٩)ی عێراق کە فاضل العزاوی و خالد علی مصطفى و فوزى كريم دەریانکرد. لە کوردستانیش بەیاننامەی(ڕوانگە)، کە جەلالی میرزا کەریم و  و حسێن عارف وشیرکۆ بێکەس و جەمال شارباژێڕی و کاکەمەم بۆتانی دەریانکرد ، بێبەش نەبوون لەو کاریگەرییە. هەروەها لەئاستی ناوچەیشدا بەتایبەت لە ئیراندا، چەند بەیاننامەیەک دەرچوو، لەوانە بەیاننامەی (حەجم) کە  یدواللە رؤیایی و هاوڕێکانی لەکۆتایی شەستەکاندا دەریانکردووە.دەرکردنی بەیاننامە بەشێوەی دەستە جەمعی یان تاک دەبێت ، کە تێیدا بۆچوون و تێروانینی خۆیان دەخەنەڕوو.

Statistics
  • Article view384
  • Downloads11
  • First online15 January 2023
  • Published at15 January 2023

  • RIS
  • BibTeX
  • EndNote
  • Mendeley
  • APA (7th edition)
  • MLA (9th edition)
  • Chicago
  • Harvard
  • IEEE
  • Vancouver