Volume 4 , Issue 1 , January 2003 , Pages 5-16
1 بەشى کوردى/ کۆلێژى ئاداب/ زانکۆى سەلاحەدین .
هه‌رشتێك یا بوه‌رێك له‌دنیادا – ده‌كرێ بڵێن له‌سروشتیشدا – بوونی هه‌بێ، پێكهاته‌ی خۆی هه‌یه، پێكهاته‌كه‌شی له‌ناو خۆیدا له‌چه‌ند پێكهاته‌ی جیاواز پێكدێت و په‌یوه‌ندیان پێكه‌وه هه‌یه و په‌یوه‌ندییكه‌ش له‌سه‌ر بنچینه‌وه و بنه‌ڕه‌تێك دروستبووه كه به هۆیه‌وه كارده‌كات و بۆی ئه‌بێته سیسته‌مێك.
هه‌ردوو بابه‌تێ زمان و بیركاری له ڕووی پێكهاتن و چۆنیه‌تی كاركردنیانه‌وه به‌وه‌ی هه‌ردووكیان له‌بنچینه‌كی دیاریكراو و سیسته‌مێكی یاسایی نزیك و رێك و پیكه‌وه پێكهاتوون و له‌یه‌ك ده‌چن، به‌راودێكی نێوانیان له‌و دوو ڕووه‌وه ئه‌نجام ئه‌ده‌ین و هه‌ریه‌كه‌یانیش هیمای تایبه‌تی خۆی كه بریتین له‌ده‌نگ و ژماره، ده‌نگ هێمای زمانه و ژماره‌ش هێمای بیركارییه.
بابه‌تی زمان، وه‌كو دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌نده به كۆمه‌ڵی مرۆڤایه‌تییه‌وه، بۆ په‌یوه‌ندی كردنی ژیانی ڕۆژانه به‌كاردێت بیركاریش یه‌كێكه له‌و پێویستییانه‌ی مرۆڤ په‌نای بۆ ده‌بات، كه له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌كاردێت و له‌ژیانی كاره‌كیدا بۆ ئاسان كردنی مامه‌له و ڕاپه‌رندانی حیساب كردن و یاسای قازانج كردن، و زیان و ژماره و ڕاده بۆ دانانی چالاكی جیاجیای كۆمه‌ڵ په‌نای بۆ ده‌برێت و، لایه‌نی ئابووریش لایه‌نێكی دیاری ئه‌و مه‌یدانه‌یه.
وه‌كو چۆن زمان هۆی تێگه‌یشتنی ڕاسته‌وخۆی نێوان خه‌ڵكه، ئاواش بیركاری هۆی دووه‌می ئه‌و تێگه‌یشتن و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان مرۆڤه، به‌ژماره ئه‌نجام ده‌درێت و زمانیش به‌ده‌نگ و له‌ئه‌نجامی لێكدانیان واتا و بیر پێكدێت كه به پێی یاسا و بناغه‌ی بیركاری لێكده‌درێته‌وه. زمان رێزمانی هه‌یه و بیركاریش یاسای خۆی هه‌یه، به‌پێی ئه‌و دوو زانسته لێیان ده‌كۆڵرێته‌وه و لێكۆلێنه‌وه‌كه‌ش سێ ئاست ده‌گرێته‌وه، وه‌ك ئاستی ده‌نگناسی و وشه‌سازی و رسته‌سازی، كه له‌م كه‌ره‌سانه پێكهاتوون، وه‌ك: ده‌نگ / فۆنێم، مۆرفێم، وشه، گرێ، ڕسته، ده‌كرێ به‌پێی نزیكایه‌تی له كه‌ره‌سه‌كانی بیركاریش له كردار و هاوكێشه جیاجیاكانی وه‌ك (كۆ، لێكدان، لێده‌كردن، دابه‌شكردن) به‌هۆی ژماره لێیان بكۆڵرێته‌وه.