Volume 4 , Issue 2 , September 2003 , Pages 134-153
1 کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتییەکان / بەشى مێژوو
ناوی (علی كوڕی سالاره) و، گشت سه‌رچاوه مێژووییه‌كان به‌م ناوه ناویان هێناوه و پێوه‌ی ناسراوه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش به‌ناوی (باوكی حسن)ه‌وه ناویان بردووه.
ئه‌م جوامێره تاوانی جێگای خۆی بكاته‌وه له ناو فاتیمه‌كان له میسر وه ماوه‌یه‌كیش فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بكات، به‌م جۆره له نه‌بوون خۆی كرده بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه (سوننی) بوو له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی (شافعی) بوو، چ وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌ك له هه‌رێمی (صه‌عید) یان وه‌ك والی یه‌ك له‌هه‌رێمی (ئه‌سكه‌نده‌ریه)، به‌هۆی لێهاتووی و ژیری خۆی پۆستی وه‌زاره‌تی وه‌رگرت و بووه وه‌زیری خه‌لیفه‌ی فاطمی له (قاهیره)، له‌م ڕووه‌وه زۆر له مێژوو نووسان باس له بوێری و جه‌ختی به‌رده‌وامی ده‌كه‌ن له‌ژاندا، كه له‌ناو ڕه‌فتاره‌كانیدا هه‌ندێكیان ڕه‌نگیان دابووه‌وه و ببونه خه‌سڵه‌تی كه‌سایه‌تی، وه‌ك نازناویش به‌سه‌ریدا دابڕابوو وه‌ك (پاشاس دادپه‌روه‌ر) و (شمشێری ئایین).
(ئیبن خه‌له‌كان) ده‌ڵێت: له‌سه‌ر ئه‌م كه‌سایه‌تیه پشكنینم كردووه وه‌ك (كوڕی سالار) ناوبانگیم ببیستووه به‌ڵام دوای گه‌ڕانم له شوێنكی تردا دیتم به (باوكی منصور) باس كراوه و به‌ناوی (علی كوڕی اسحاق) ناوی هاتووه.
ده‌رباره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كی ده‌ڵێت كوڕی سالار كورده و له خێڵی زه‌رزارییه ئه‌م خێڵه به بۆچووی مێژوونوسی كورد (محمد أمین زه‌كی) له خێڵی زه‌رزائیه نیشته‌جێی ایران بووه له‌و كاته‌دا، له‌ێوه له ته‌ك باوكیا هاتووه‌و گه‌یشۆته شاری قودس به‌ڵام ده‌رباری خێزان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی شتێك باس نه‌كراوه و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوویی ئاماژه‌ی بۆ نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م خێزانه نه‌ناسراوه بووه تا گه‌یشتنی (علی كوڕی سالار) بۆ پۆستی وه‌زاره‌ت و ناوبانگی ده‌كردنی له میسر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رچاوه‌كان به‌پێی پێویست به‌رامبه‌ر به‌و كۆشش و جوامێریانه‌ی كردووبه‌تی گرنگیان پێ نه‌داوه و باسیان لێوه نه‌كردووه، واته پڕ به‌پێستی خۆی بایه‌خیان نه‌داوه‌تێ.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه ئاماژه‌یان بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌كیشی كردووه و باسیان لێ وه‌كردووه ئه‌وانه بوون كه مێژوو نووسه كورده‌كان نووسیویانه وه‌ك (ئیبن خه‌له‌كان) یان (ئه‌یا الفداء) كه ده‌ڵێت: سالاری باوكی له‌دۆست و هاوڕێ نزیكه‌كانی فه‌رمانڕه‌وایی شاری (قودس) بووه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌لجوقیه‌كان و ناوی (سه‌قمان كوڕی ئه‌رته‌ق) بووه، فه‌رمان ڕه‌وایه‌تی كارگێری ئه‌و هه‌رێمه‌ی پێ دراوه كه به‌شێك بووه له‌شام. ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می كێشمه كێشی ده‌سه‌ڵات بووه له‌نێوان خه‌لافه‌تی فاطمی شیعه مه‌زهه‌ب له میسر و خه‌لافه‌تی عه‌باسی سوننی مه‌زهه‌ب له بغداد بۆیه شاڵاوی سه‌ربازیی فاطمیه‌كان به‌رده‌وام بوو بۆ سه‌ر شام به‌گشتی و بۆ شاره پیرۆزه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه له‌ناویاندا شاری (قودس) به‌تایبه‌تی كه له ساڵی (489ك / 1096) به‌فه‌رمانده‌ی (الافضل) كه ناسراوه به میری سوپا به له‌شكرێكی گه‌وره‌وه هاتۆته سه‌ر ئه‌م شاره و دوای به‌رگرییه‌كی زۆر له‌لایه‌ن سه‌ربازه‌كانی شاره‌كه‌وه، ناچاركران خۆ به‌ده‌سته‌وه بده‌ن.