Volume 19 , Issue 3 , May 2018 , Pages 269-292
هیوا عزیز سعید 1 ; ئامانج حسن أحمد 1
1 كۆلێجی زاسته مرۆڤایهتیهكان / بهشی مێژوو / زانكۆی سلێمانی
پێشەکى:
ساڵانى جەنگى یەکەمى جیهانىء ئەو کۆنگرەو پەیماننامانەى لە دەرەنجامى ئەم جەنگەوە گەڵاڵەبوون، وێنەو نەخشی جۆراوجۆرو جیاوازییان بۆ ناوچەکانى جیهان بەگشتىء ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەتایبەتى خستەوە، بەتایبەت کۆى هەولڕء بیرکردنەوەو پەیوەندییەکان بۆ بەرگرتنى سەرهەڵدانى جەنگء سەقامگیرییء ئاشتى بوو، بەڵام داکەوتەو ڕوداوەکانى دواى جەنگی یەکەمء دواى کەمتر لە چارەکە سەدەیەک ڕوودانى دووەم جەنگى جیهانىء پاشان جەنگى ساردو تا هەنووکە، ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە (ئارتشیبالد وافید) ئاماژەى بۆ کردووەو نوسیویەتى: "دواى جەنگ کە ئامانج بریتیبوو لەکۆتایی هێنان بەجەنگەکان، وادیارە توانیان لەدروستکردنى ئاشتییەکدا سەرکەوتووبن کە کۆتایی بەهەموو ئاشتییەکان هێنا".
ئەگەر ئەمە بۆ جیهانء ناوچەکە ڕاست بێت، ئەوا بۆ کورد کە لەدەرنجامى سایکس پیکۆو ڕووداوەکانى دواتر ڕاستترە، ناوچەکە بۆ کاتێکى کەمیش ئارامىء سەقامگیریی بەخۆیەوە نەبینیووە، بەتایبەت دابەشکردنى کوردستان بەسەر چەند دەوڵەتێکى تازە دروستکراوى سەرەتاى سەدەى بیستەم، کارەساتى گەورەو نەهامەتى زۆرى بۆ کورد خستەوە، هۆکارەکانى دابەشکردنى کوردستانء فاکتەرو پاڵنەرەکانى زۆرو هەمە چەشنن، بەڵام دەکرێت یەکێک لەکاریگەرترین ئەو هۆکارانە ڕۆلڕء کاریگەریی ئەفسەرانء بەرپرسانى بریتانییەکان بێت لەناوچەکەدا، بۆ ئەم مەبەستە ئێمە ناونیشانى ئەم توێژینەوەیەمان بۆ خستنەڕووى کاریگەریی ئەفسەرو بەرپرسانى بریتانى تەرخانکردووە، هەوڵمانداوە ڕۆڵیان لە ئاڕاستەپێدانء ڕەنگڕێژکردنى سیاسەتى بریتانىء گۆڕینى ئاڕاستەى سیاسیء نەخشی جوگرافی ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستء کوردستان بخەینەڕوو.
توێژینەوەکەمان بەپەیڕەوکردنى میتۆدیی مێژوویی شیکاریی ئەنجامداوەو لە پێشەکىء ئەنجامء دوو باسی سەرەکیدا گەڵاڵەکردووە، لەوپێناوەشدا چەندین سەرچاوەى جۆراوجۆرو نوێمان بەکاربردووە، هیواداریینخوێنەرانى بەزانیارىء دیدى نوێ ئاشنابکات.