, ,December 2023 ,Pages 331-343
Asst.L.Jaza Shorsh Hamashrif ; L.Osman Tofiq Fatah
هەرچەندە ژن ڕۆڵی کاریگەری هەبووە لە سەرەتای مێژووی مرۆڤایەتیەوە، بەڵام لەچاخی بەردینی ناوەڕاست ڕۆڵیان بەتەواوەتی دەرکەوت بەتایبەت کە هاوشانی پیاوان ڕاویان کردوە و خواردنیان ئاماددەکردوە لەگەڵ ئەوانەشدا ئەرکی بەخێوکردنی منداڵەکانی لەئەستۆ بووە. لەچاخی بەردینی نوێ ڕۆڵی ژنان زیاتر دەرکەوت پاش ئەوەی بڕوا وابوو کە ژن سەرچاوەی زۆربوونە هەر ئەمەش وایلێکردن کە بیر لەوە بکەنەوە بۆ زیادبوونی بەرهەمەکانیان پێویستە پەیکەر لەسەر شێوەی ژن دروستبکەن و قوربانی بۆ بکەن.
ئەم توێژینەوەیە گرنگی ئەدات بە شێوەی ئەو پەیکەرانەی بۆ ژن دروستکراون لە کوردستانی کۆندا، باس لە گۆڕانکاریەکان ئەکات کە بە پێ سەردەمەکان بەسەر پەیکەرەکاندا هاتوون. ئەم توێژینەوەیە هەوڵ ئەدات باس لەو هێمایانە بکات کە پەیوەستن بە ژنەو لەسنوری مێژوویی توێژینەوەکەدا.
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (پەیکەری ژن لە سەرەتای دەرکەوتنیەوە تا هەزارەی پێنجەمی پێش زاین لە کوردستانی کۆن نموونەی هەڵبژێردارو) . لە دەروازەیەک و دوو تەوەر پێکهاتووە. لەدەروازەکەدا کورتەیەکی مێژوویی لەسەر سەرەتای دەرکەوتنی هونەر لە جیهان بەگشتی و لە کوردستان بەتایبەتی دەکەین. تەوەری یەکەم، باس لە چۆنیەتی لەدەرکەوتنی پەیکەری ژن ئەکات لە کوردستان لەسەرەتای دەرکەوتنیەوە تا هەزارەی هەشتەم. تەوەری دووەم ،تایبەتە بەو پەیکەرانەی لە هەزارەی حەوتەم بۆ هەزارەی پێنجەم دەرکەوتوون.