Volume 22 , Issue 1 , January 2021 , Pages 71-86
علی طاهرحسێن 1 ; شنۆ محمد محمود 2
1 به‌شی کوردی ــ کۆلێجی زمان زانکۆی سلێمانی
2 به‌شی فارسی ــ کۆلێجی زمان زانکۆی سلێمانی
بۆ شـیكردنهوەی دەقی شـیعر پهیرەوكردنی میتۆد گرنگه، میتۆدەكانی ڕەخنهی ئهدەبیش زۆرن، هه‌ندێكیان جه‌خت
له‌ســه‌ر دەرەوەی دەق دەكه‌ن، به‌شــێكی تریشــیان جه‌خت له‌ســه‌ر ناوەوەی دەق دەكه‌ن. ئه‌م توێژینهوەمان تایبه‌ته به
شـــیكردنهوەی چه‌نـد دەقێكی شـــیعر، به پێی بنهمـاو پرەنســـیبهكـانی میتۆدی مێژوویی، هه‌نـدێ دەقی شـــیعر هه‌یه،
پێویسـت دەكات، به پێی میتۆدی مێژوویی كاری له‌سـه‌ر بكرێت، چونكه تێگه‌یشـتن لێی به‌زۆری پهیوەسـته به‌ڕوداوی
مێژووییهوە، له ئهنجامیشــدا خودی دەقه‌كه دەبێت به دكیومێنتێكی مێژوویی، واته دەقه‌كه هه‌م شــیعرە و له هه‌مان
كـاتیشــــدا ڕونكردنهوەی لایه‌نێكی مێژووە. له‌م توێژینهوەیهدا به پێی ڕێبـازی وەســـفی شـــیكـاری كـارمـانكردووە،
توێژینهوەكهیش له دوو به‌شـی سـهرەكی پێكهاتووە، به‌شـی یه‌كه‌م ته‌رخانكراوە بۆ بابه‌تی تیوریی، به‌شـی دووەمیش
پراكتیزە كردنه، دەقی چه‌ند شاعیرێكمان به نموونه بۆ شیكردنهوە وەرگرتووە