ڕەوشی سەنتەرەکانی ڕاهێنانی ئۆتیزم: تویژینەوەیەکی مەیدانیە لە شاری سلێمانی

Volume 22 , Issue 2 , August 2021 , Pages 155-201

Authors

م. علی جعفر خالد 1 ; م. كوێستان علی عەبدوڵڵا 1

1 زانکۆی سلێمانی - کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکان - بەشی کاری کۆمەڵایەتی

DOI logo 10.17656/jzsb.1114

Keywords

Abstract


 

ئۆتیزم یان خۆدتەنیایی لە سنی سالی یەکەمی تەمەنی مندالدا دەردەکەوێت. بەوە پێناسە دەکرێت کە بریتییە لە تێکچوونی گەشەکردنی لێهاتووەکان و کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندی زارەکی و نازارەکی، و نەتوانینی یاریکردنی یاری خەیاڵی و داهێنەرانە. ئەمەش دەرئەنجامی تێکچوون و شێوازی دەماغ و مێشکە و کاردەکاتە سەر تواناکانی وەرگرتنی زانیاری و کۆکردنەوەیان و چارەسەرکردنی ئەو زانیاریانە بەهۆی مێشکەوە کە دواجار گیرشە دروستدەکات لە لێهاتووی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان. لە پەیوەندی زارەکی و نازارەکیدا بە تاکەکان بە سەرنەبردنی کاتەکانی کاتبەسەربردن بە شێوەیەکی دروست و بە تەنیایی زۆرجار، و بوونی گرفت لە قسەکردن و نەتوانینی دەربرینی ویست و جەزبوونی ناڕەزایەتییەکانی و هەستنەکردن بە ئازار زۆرجار.

مندالی ئۆتیزم پێویستی بە ڕاهێنان هەیە بۆ فێربوونی لێهاتووی و بەستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، بۆ فێربوون و شارەزایی و توانینی دەربرینی هەست و حەز و ڕەفتار و تاڕەزووەکانی، بۆ گونجاندنی لەگەڵ خێزان و ژینگەی دەوروبەری. هەندی ئەم جۆرە ڕاهێنانەش پێویستی بە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا لەو بوارەدا هەیە و پێویستی بە دامەزراوە و بینا و باڵەخانەی تایبەت و ئامڕاز و تواناکانی ڕاهێنان هەیە. هەروەها پێویستی بە بەرنامە و ڕێگا زانستییەکانی ڕاهێنان و چارەسەرکردن هەیە.

ژمارەی مندالانی ئۆتیزم لە ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری نەزانراوە و چەند سەنتەرێکی حکوومی و ئەهلیش هەن کە ڕاهێنان بەو مندالانە دەکەن، بەڵام ئەو سەنتەرانە ناتوانن ئەو ژمارە زۆرە وەرگرن. هەربۆیە ژمارەیەکیان لە ناو ماڵ و لە لای خێزانەکانیان دەمێننەوە بەبێ ڕاهێنان. ژمارەیەک لە باوکانی ئەو مندالانە لەوانەی باری گوزەرانیان و دارایییان باشە، مندالەکانیان بۆ سەنتەرە ئەهلییەکان دەبەن کە بە پارە کاردەکەن، خێزانە هەژارەکان لێی بەشدار نابن. لەمەوە بووەتە کێشە و سەرنجی هەردوو تویژەر ڕاکێشاوە بۆ ئەنجامدانی ئەم تویژینەوەیە بە ئامانجی زانینی ڕەوشی هەردوو جۆرە سەنتەرەکە (حکوومی و ئەهلی). هەروەها لە میانەی بەراوردکردنیان و زانینی هۆکار و پاڵنەری ئەو کێشەیە بۆ پێداچوونەوەی چارەسەرکردنی.

بۆ ئەنجامدانی ئەم تویژینەوەیە هەردوو تویژەر دوو میتۆدی تویژینەوەیان بەکارهێناوە لەوانیش: میتۆدی مێژووی و میتۆدی بەراوردکاری. ئامرازی چاوپێکەوتن و ئامرازی فیانووس (سجلات) ڕاپۆرتە پزیشکییەکان.

Statistics
  • Article view424
  • Downloads3
  • First online15 August 2021
  • Published at15 August 2021

  • RIS
  • BibTeX
  • EndNote
  • Mendeley
  • APA (7th edition)
  • MLA (9th edition)
  • Chicago
  • Harvard
  • IEEE
  • Vancouver