ڕەنگدانەوەی تەجرید لە نێو هونەری سیرامیکدا

Volume 25 , Issue 4 , October 2024 , Pages 245-266

Authors

م. د. ڕۆژگار کمال محمد 1

1 کۆلێجی هونەرەجوانەکان، زانکۆی سلێمانی

DOI logo 10.17656/jzsb.11630

Keywords

Abstract


ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە زۆربەی هونەرە بەکارهاتووەکان کە زۆربەیان ڕوویان لە ئەبستراکتی هونەری کردووە و هونەرمەند هەوڵی زۆر دەدات بۆ تێکەڵکردنەوە سەر کاری هونەری و زیادکردنی تەنزێکی جوانی و هەوڵدان بۆ بەرجەستەکردنی ئەم بزاوتە لە ناو کاری هونەری گڵجۆشیدا. هونەری سیرامیک پێناسەی هونەرێکی جوان و گوزارشتی و تەجریدی دەکات، بەڵام پرسیار لێرەدا ئەوەیە کە چۆن ڕەنگدانەوەی هەیە لەم بوارەدا؟ هەرچەندە لە چەندین بەرهەمی سیرامیکدا دەچەسپێت بۆ ئەوەی وەک تەکنیک یان بەکارهێنان دەربکەوێت، بەڵام لەمەوە دەتوانین هێڵێک لە نێوان ئەوەی هونەری پاک و بێگەرد وهونەرێکی بەسوود بکێشین و بەهۆی ئەوەی کە لە نێوان ئەو دوو کۆمەڵگەی قسەکردنەدا تێکەڵبوونێک هەیە. بۆیە دەستنیشانکردنی ئەبستراکت وەک یەکێک لە گرنگترین ڕێگاکانی لە کاری هونەری گڵجۆشیدا کە پشت بە شێوازی جێبەجێکردن دەبەستێت لە داڕشتنی کارە جۆراوجۆرەکانیدا ئەمە جگە لەوەی کە کاری گڵجۆشی لە چەند مەبەستی جۆراوجۆردا بەکارهاتووە لەوانە لایەنی ئاینی و جوانکاری و گوزارشتی کە بەڕووی کارەکانیانەوە دیارە تا گەیشتۆتە شێوازە ئەندازەییەکان و شێوازە تەجریدییەکان، لەبەرئەوە دەکرێت ژمارەیەک بەرهەم وەربگیرێت و شیکارییان بۆ بکرێت و چونکە ناوەڕۆکی بابەتەکە هەڵدەگرن، و بەشی یەکەم ئەو چوارچێوەیەیە کە کێشەی توێژینەوە و گرنگی و ئامانجەکەی و هەروەها سنوری بۆشایی و کاتی و پێناسەکردنی ئەبستراکت وەک یەکێک لە زاراوەکان. بەشی دووەم بریتی بوو لە چوارچێوەی تیۆری توێژینەوەکە (لە چوار توێژگە پێکهاتووە) بەشی سێیەم میتۆدی توێژینەوە و کۆمەڵگەی توێژینەوە و پاشان سێ نموونە وەک شیکارکردن. بەشی چوارەم لە ئەنجام پێکهاتووە، گرنگترینیان ئەمانەن: ١- لە ناو شێوەکاندا کاریگەری ئەندازەیی هەیە و فۆرمبوون نەماوە لە کارەکاندا. 

٢- لێکچوون و گونجاندنی کاری نیگارکێشی و پەیکەر لە فۆرمێکی سیرامیکیدا.

گرنگترین دەرئەنجامەکان:
١- ساناکردنەوەی بەرهەمە سیرامیکییەکان.
٢- کاریگەری هونەرمەندان لە بواری نیگارکێشان لەسەر کاری هونەری سیرامیک و ڕەنگدانەوەی تێیدا.

لە گرنگترین پێشنیارەکان:
أ- لێکۆڵینەوە دەربارەی تەعبیری تەجریدی لە سیرامیکی هاوچەرخدا.
ب- تایبەتمەندی تەجریدی لە دیواربەندی سیرامیکدا.

ڕاسپاردەکان:
وەرگێڕانی ئەو سەرچاوانەی تایبەتن بە گوزارشتکردن لە سیرامیکی هاوچەرخ بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری فێرخوازانی تایبەت بەم بوارە.

Statistics
  • Article view494
  • Downloads6
  • First online8 October 2024
  • Published at8 October 2024

  • RIS
  • BibTeX
  • EndNote
  • Mendeley
  • APA (7th edition)
  • MLA (9th edition)
  • Chicago
  • Harvard
  • IEEE
  • Vancouver